شاندەکەی هەرێم بۆ گفتوگۆی نەوت و غاز دەچێتەوە بەغدا
964+
ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا و گفتوگۆی پرۆژەیاسای نەوت و غازی فیدراڵی دەکات لەگەڵ حکومەتی عێراق، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی.
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم زانیارییانەی داوە بە ماڵپەڕی حکومەت و فەرمانگەی میدیا و زانیاریی.
بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەڕەکە، شاندەکە لە وەزیرى داد و سەرۆکی فەرمانگەى هەماهەنگی و بەدواداچوون و ستافی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و کەسانی شارەزا لە وەزارەتی داد پێکدێن.
سبەینێ دووشەممە، دەست بە کۆبوونەوەکان دەکرێت لەسەر رەشنووسی یاساى نەوت و غاز کە یەکێکە لە بابەتە زەقەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
یاسای نەوت و غازی فیدراڵی هێشتا رەشنووسێکە تیایدا سەرجەم سەرچاوە نەوتی و غازییەکانی عێراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە، رێکدەخاتەوە.
ئێستا دەبێت هەردوولا رێبکەون لەسەر ئەوەی چۆن حکومەتی عێراقی مامەڵە لەگەڵ کێڵگە نەوتی و غازییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و لە بەرامبەر کۆنترۆڵکردنیان بەغدا چی بە هەولێر دەدات.
وتەبێژى حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دەشڵێت “ئەم پرۆژە یاسایە کۆمەڵێک گرفتی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا لەوبواری وزەدا چارەسەر دەکات. بۆ ئەوەى هەرێمی کوردستان وەکو هاوبەشێکی راستەقینە لە دروستکردنی ئەو بڕیارانەى پەیوەستە بە پیشەسازیی نەوت لە عێراق، بەشێوەیەکی کارا بەشدار بێت، هەروەها بۆ رێکخستنەوەى ئەو کەرتە چ لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەردوولا گرنگی هەیە. بێگومان لە کۆتاییدا دەبێت ئەم پرۆژەیە رەنگدانەوەى رێککەوتنی هەردوولا بێت و لە قازانجی هەردوو لادا بێت”.
ئەوە نەک هەر بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵکو بۆ هەموو خەڵکی عێراق دەستکەوتێکی گرنگە
بە وتەی شاندەکەی هەرێم، رێكهوتن كراوه كه هەردوولا پێکەوە رهشنووسهكه بنووسن و تا رادهیهكیش لهسهر پرهنسیپه گشتییهكان رێکەوتنیان کردووە، بهڵام وردهكارییهكان زۆرن.
جوتیار عادل بە ماڵپەڕی حکومەتی وتووە، چاوەڕێدەکەن له ئایندهیهكی نزیكدا گفتوگۆکانیان ئهنجامی ههبێت.