فەرمانبەرانی پسووڵەی خۆراک: بایکۆت ناشکێنین
964+
ئاودێر عومەر – سلێمانی
دوای 22 رۆژ بایکۆتی فەرمانبەرانی بەڕێوه‌بەرایەتیی رێکخستنی پسووڵەی خۆراکی سلێمانی لە کارەکانیان، تا ئێستاش بەردەوامن و ده‌ڵێن: دڵنیابن نایشكێنین
بە پێی رێکەوتنێک، كه لە نێوان وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم و وەزارەتی بازرگانیی عێراق کراوە، لە پێدانی پاداشتی پاڵپشتیی خۆراک، کە بڕەکەی 150 هەزار دیناره لەگەڵ پاداشتی سەبەتەی خۆراک بڕەکەی 300 هەزاردینارە، مانگانە دەبێت خه‌رج بکرێت بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانی، بەڵام لە رێکەوتنەکەدا تەنیا ئاماژە بە بەڕێوه‌بەرایەتیی دابەشکردنی خۆراک کراوە و بەڕێوه‌بەرایەتییەکانی دیكه ناویان نه‌هاتووه.
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئەمڕۆ لە بەڕێوبەرایەتیی پسووڵەی خۆراکی سلێمانی، کۆبوونەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە كرا، پەیامنێری تۆڕی 964 لە کۆبوونەوەکە ئامادە بوو، كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بێ ئه‌نجام كۆتایی هات.
یاسین مەحمود، بەڕێوه‌بەری بەڕێوه‌بەرایەیتی پسووڵەی خۆراک، بە تۆڕی 964ی وت، “چەند رۆژێکە لەلایەن هاوڵاتیانەوە زۆر سووكایه‌تیمان پێده‌كرێت، بە هۆی جێبەجێنەکردنی کارەکانیانەوە لە بەڕێوه‌بەرایەتییەکەماندا، لە کۆبوونەوەکە داوام لێکردن کارئاسانی بۆ هاوڵاتیان بکەن، هەتا چارەسەرێک دەدۆزینەوە، ئێمە سەرووی خۆمان ئاگادار کردووه‌تەوە وەک بریکاری وەزیر، بەڕێوه‌بەری گشتی، پارێزگاری سلێمانی، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، هەموویانم له‌و كێشه‌یه ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه، كه چاره‌سه‌ریشی له ده‌سه‌ڵاتی مندا نییه و چاوەرێی هەوڵەکانی ئەوانین”.
جەمال نوری، فەرمانبەری ژمێریاری و نوێنەری فەرمانبەرانیش به تۆڕی 964ی وت، “ئێمە رۆژانە دەوام دەکەین، بەڵام کارەکانمان راگرتووە و زەرەرمەندی یەکەمیش هاوڵاتیانن، داوای لێبوردنیان لێده‌كه‌ین، ئەمە خەمساردیی دەسەڵاتدارانە، لە کۆبوونەوەکەشدا وتمان دڵنیابن هه‌تا مافه‌كانمان وه‌رده‌گرین، بەردەوام دەبین”.
ئارام محەمەد، هاوڵاتییەکە لە کەرکوکەوە بۆ دەرکردنی فۆرمی بایەعی هاتووه‌ته سلێمانی.
ئه‌و بۆ تۆڕی 964 وتی، “لە 2019 هاوسەرگیریم کردووە، بەهۆی چەند کێشەیەکی ئیداری له کەرکوک، ئەمساڵ فۆڕممان بۆ دەکەن، ئێستاش لێرە کارەکانمان بۆ جێبەجێ ناکرێت و بە دەستبەتالی دەڕۆمەوە کەرکوک”.
تۆڕی 964 ده‌زانێت، ژمارەی فەرمانبەرانی بەڕێوبەرایەتییەکانی پسووڵەی خۆراک لە هه‌رێمی کوردستان.
لە سلێمانی و هەڵەبجە 118 فەرمانبەرن، هه‌ولێر 61 فەرمانبەر و دهۆک 49 فەرمانبەرن، كه به گشتی 228 فه‌رمانبه‌رن و له‌و پاره‌یه بێبه‌ش كراون.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا