دڵ لە دڵ مەدەن

غازى هەرزان گەڕایەوە نێو کۆڵانەکانی سلێمانی

964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

دوای چەند رۆژێک لە دەنگۆی گرانبوونی غاز، ئەمڕۆ یەکشەممە شەقامەکانی سلێمانی پڕ بوون لە ئۆتۆمبێلی دابەشکردنی غاز و بوتڵ بە 8500 دینار گەیشتەوە دەستی هاوڵاتیان.

هیوا ساڵح، سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامییەت بە 964ـی وت، ئەمڕۆ زیاتر لە 60 ئۆتۆمبێلی گەورە غازیان بەسەر گەڕەکەکاندا دابەشکردووە و کۆتاییان بەو قەیرانە هێناوە کە “هەندێک گرانفرۆش دروستیان کردبوو”.

پەیامەکەی قائیمقامییەت بۆ هاوڵاتیان روونە، کە پێویست بە دوو دڵى ناکات و غازى پێویست هەیە، تەنیا ئەوە نەبێت تا ئاساییبوونەووەى دۆخەکە رەنگە پێویست بکات 30 خولەکێک لە نۆرەدا بوەستن، بەڵام وەک دەڵێن: ئەمە زۆر باشترە لەوەی پەنا بۆ غازی بازرگانى بەنزینخانەکان بەرن و 23 هەزار دینار لە بوتڵێک بدەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

تا 100 دوو تەنی غاز دەخرێنە بازاڕی سلێمانی

تا 100 دوو تەنی غاز دەخرێنە بازاڕی سلێمانی