ئەمریکاش پلانێکی سەیری هەیە
ئێران تاکتیکێکی تازە لە شەڕەکەدا بەکار دەهێنێت
964+
ژووری هەواڵ
لە بەرنامەیەکی نوێدا عەقید سەلام راوێژکاری سەربازیی 964 باسی تاکتیكێکی تازەی ئێران لە شەڕەکەی لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا دەکات و دەڵێت، لەئێستادا بەشێک لە فەرماندە سەربازییەکانی ئێران خۆیان بڕیار دەدەن و فەرمان لەسەرووی خۆیان وەرناگرن، ئەوەش بەشێکە لە شەڕی پارتیزانی.
هاوکات ئاماژە بە پلانێکی سەیر و فڕۆکە زەبەلاح و کەمەرشکێنەکانی ئەمریکا و هەروەها فڕۆکەوانە سەرشێتەکانی فەرەنسا دەکات و دەڵێت، بەهاتنە مەیدانی ئەو فڕۆکانە و ئەو هێزە دەشێت هاوکێشەی شەڕەکە بگوڕدرێت.
بەرنامەکەی ئەمجارە لە گەرمەی شەڕدا زۆر سەرنجڕاکێشە و بەوردی گوێی لێبگرن.