سلێمانى

شەڕ و داخستنی سنوورەکان نرخی هەموو شتێکی بەرزکردەوە، زیو نەبێت

964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
لە کاتێکدا شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران و گرژییەکانی ناوچەکە، دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکانی داخستووە و نرخی زۆربەی کاڵا و خۆراک گران بووە، بەڵام لە سلێمانی کانزایەک بە پێچەوانەی بازاڕەوە نرخەکەی دادەبەزێت.

بەپێی بەدواداچوونێک، لە بازاڕەکانی سلێمانی نرخی زیو رووی لە دابەزین کردووە، لەکاتێکدا چاوەڕوان دەکرا وەک زێڕ و کاڵاکانی دیکە نرخەکەی هەڵبکشێت.

محەمەد لەتیف، مامەڵەکاری زیو لە سلێمانی بە 964ـی وت، “هۆکاری سەرەکیی دابەزینی نرخی زیو بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە ئێستا رێگە نییە و زیو ناچێتە دەرەوەی وڵات”.

بەوتەی ئەو مامەڵەکارە، بەهۆی داخستنی رێگەکانەوە بڕێکی زۆر زیو لە بازاڕی ناوخۆدا ماوەتەوە، ئەم زۆریی خستنەڕووەش وایکردووە نرخەکەی دابەزێت، بە پێچەوانەی ئەو کاڵایانەی کە لە دەرەوە دەهێنرێن و بەهۆی داخستنی سنوورەوە کەم بوونەتەوە و گران بوون.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

نرخی زێڕ کەمێک دابەزی؛ هەر مسقاڵێک چوار هەزار دیناری ل...

نرخی زێڕ کەمێک دابەزی؛ هەر مسقاڵێک چوار هەزار دیناری لێبووەوە