"کارەبای گشتی کوژاوەتەوە"

پۆلیسی سەڵاحەدین؛ کارەبا بڕانەکە تەکنیکییە نەک هێرش

964+

ئەحمەد مستەفا

فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە باس لە هێرشکردنە سەر وێستگەی کارەبای بێجی دەکەن.

پشتڕاستی دەکاتەوە کە رووداوی کوژانەوەی گشتی کارەبا لە عێراق، گرفتی تەکنیکی بووە لە وێستگەکە بەهۆی تێکچوونی کارکردنەوە، وە پەیوەندی بە هیچ کارێکی “دوژمنکارانە” نییە.

فەرماندەیی پۆلیس لە راگەیەندراوێکدا ئەمشەو 4.3.2026 داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن و بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا دەکات کە لە کاتی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکاندا وردبینی و پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن.

وەزیری جەنگی ئەمریکا: هێرشەکان بۆ سەر ئێران چڕتر دەکەی...

وەزیری جەنگی ئەمریکا: هێرشەکان بۆ سەر ئێران چڕتر دەکەینەوە

"هێزی پێشمەرگە سنوورەکانى ئێرانی لەبەرەی هەولێر کۆنتڕۆڵکردووە"