هه‌ولێر
سێ كرێكاری به‌نگلادیشی گیانیان له‌ده‌ست دا
964+
عه‌بدولعه‌زیز خالند – هەولێر
ئه‌مڕۆ له رووداوێكی نه‌خوازراودا له هه‌ولێر، سێ كرێكاری به‌نگلادیشی، گیانیان له‌ده‌ست دا، كه گومان ده‌كرێت به خواردن ژه‌هراوی بووبن.
دوو له‌وانه‌ی گیانیان سپاردووه كوڕ و باوكن و له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه‌ش، كه ته‌مه‌نیان له نێوان 20 بۆ 23 و 40 ساڵیدایه.
محه‌مه‌د جونه‌ید، به‌نگلادیشییه و كه‌سوكاری مردووه‌كانه، له پێش پزیشكی دادی به 964ی وت، هه‌واڵیان پێداوه كه مام و ئامۆزاكه‌ی و كه‌سێكی دیكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و پێیان وتووه كه پێده‌چێت به خواردن وایان لێهاتبێ و ژه‌هراوی بووبن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پزیشكی دادی به 964ی وت، ته‌رمه‌كان لای ئه‌وانن و توێكارییان بۆ ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری مردنیان بزاندرێ.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا