چۆن دەگەڕێنەوە؟

ژمارەیەک گەشتیاری كورد لە قەتەڕ گیریان خواردووە

964+

دیلان محەمەدجەزا

كۆمپانیایەكی فڕۆكەوانی و گەشتیاری لە سلێمانی رایگەیاند، ژمارەیەك گەشتیاریان لە قەتەڕ گیریان خواردووە، بەڵام هەوڵ دەدەن لە رێگەی وشكانییەوە بیانگەڕێننەوە كوردستان.

هەستی سەلمان كارمەندی كۆمپانیای كڵاود تراڤڵ ئەمڕۆ چوارشەممە 4.3.2026 بە 964ی راگەیاند، بۆ ئەو گەشتیارانەی لە قەتەڕ گیریان خواردووە و هێڵەكانی فڕۆكەوانی وەستاون، هەوڵ دەدەن لە رێگەی وشكانی و لە سعودییەوە بیانگەڕێننەوە عێراق و هەرێمی كوردستان.

وتیشی، گەشتیارەكانیان لە هوتێل نیشتەجێ كراون و بارودۆخیان باشە، چاوەڕێی گەڕانەوەی ڤیزای سعودیە دەكەین بۆیان و دواتر دەیانگەڕێنینەوە.

هەستی سەلمان ئاماژەی بەوەدا، ئێستا بۆ گەڕانەوە بۆ كوردستان و عێراق و بە پێچەوانەوەشەوە، تەنیا رێگەی وشكانیی سعودیە و هەروەها توركیا هەیە، بۆ ئەوەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە، یان دەیانەوێت بەرەو ئەوروپا گەشت بكەن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

عێراق ئاسمانی خۆی تا 72 كاتژمێری دیكە بە داخراوی دەهێڵێ...

عێراق ئاسمانی خۆی تا 72 كاتژمێری دیكە بە داخراوی دەهێڵێتەوە