کێشەیەک هەیە

لە سلێمانى دەنگى مۆلیدە ئەهلییەکان بیسترا؛ شارەکە رووناک دەکەنەوە

964+

دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

جارێکى تر دەنگى مۆلیدە ئەهلییەکان و شارى سلێمانى بەیەکترى شادبوونەوە و ئەمشەو زۆربەى گەڕەکەکان بە کارەباى کۆلیدە، رووناک بوونەوە.

هەرچەندە ئێوارەى ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە نێوان نوێنەرى مۆلیدە ئەهلییەکان و قائیمقامى سلێمانى بەڕێوەچوو، بڕیاردرا لەمشەوەوە کارەبا بدەن بە هاوڵاتیان، بەڵام هێشتا ژمارەیەک کۆلیدە دەستیان بە کارکردن نەکردووەتەوە.

خاوەن مۆلیدەیەک بۆ 964 قسەى کردووە و دەڵێت: کێشەیەکمان هەیە و نازانین چۆن پارەکە وەربگرین، چونکە هیچ پسوڵەیەکمان نییە و بەشێک لە خەڵکیش کە دەچین داواى پارەیان لێدەکەین دەڵێن مۆلیدەمان ناوێت.

بەوتەى ئەو خاوەن مۆلیدەیە، ئەمشەو  مۆلیدەکانیان پێدەکەن و کارەبا دەدەن بە هاوڵاتیان.

ئەمشەو مۆلیدەکان سلێمانی رووناک دەکەنەوە

ئەمشەو مۆلیدەکان سلێمانی رووناک دەکەنەوە