سلێمانی

لەرووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا و چوار كەسی دیکەش بریندار بوون

+964

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

كاتژمێرێك لەمەوبەر، لەسەر شەقامی سالم و بەدیاریكراوی لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی ئۆتۆمبێلێك خۆی دەكێشێت بە ستونێكی كارەبا و ئۆتۆمبێلێكی دیكە و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و چواری دیکەش بریندار بوون.

بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی بە 964ـی وت، كاتژمێرێك لەمەوبەر رووداوەكە روویداوە و ئۆتۆمبێلێكی جۆری لاندگرۆزەر خۆی كێشاوە بە ستوونێكی كارەبا و ئۆتۆمبێلێكی دیكە دا كەسێك گیانی لەدەستداوە کە سەر نشینی لاندگرۆزەرەكە بووە و چوار كەسی دیکەش بریندارن.

وتیشی، رووداوەكە بەهۆی تیژڕەوییەوە بووە و لاندگرۆزەرەكە كە بە ئاڕاستەی ناوشاری سلێمانی هاتووە كۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستداوە ئەو روداوەی لێكەوتووەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، شۆفێری لاندگرۆزەرەكە خۆی سەلامەتە و سەرجەم بریندارەكان بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی شار كراون.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

یەکەم رووداوی هاتوچۆ لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی روویدا

یەکەم رووداوی هاتوچۆ لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی روویدا