پێشەکى پارە وەردەگرن
ئەمشەو مۆلیدەکان سلێمانی رووناک دەکەنەوە
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
قائیمقامی سلێمانی بە وەکالەت رایدەگەیەنێت، بڕیاردراوە ئەمشەو مۆلیدە ئەهلییەکان کارەبا بدەن و شارەکە رووناک بکەنەوە، بەڵام سیستەمی پارە وەرگرتن گۆڕاوە بۆ “پێشەکی”.
فازڵ عومەر، قائیمقامی سلێمانی بە وەکالەت بە 964ـی وت، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ نوێنەری مۆلیدە ئەهلییەکان کۆبووینەتەوە و بڕیاری پێویست دراوە.
وردەکاریی بڕیارەکان:
-ئەمشەو مۆلیدەکان کار بکەن و شارەکە رووناک بکەنەوە.
-خاوەن مۆلیدەکان بڕێک پارە وەک “پێشەکی” لە هاوڵاتییان وەردەگرن، لە کۆتایى مانگ نرخێک بۆ هەر ئەمپێرێک دادەنێن ئەگەر زیادیان وەرگرتبوو بۆ هاوڵاتیانى دەگێڕنەوە و ئەگەرم کەم بوو هى تر وەردەگرن.
حەختیش دەکاتەوە، هەر خاوەن مۆلیدەیەک پابەند نەبێت و کارەبا نەدات، لێپێچینەوەی ئیدارى توندی لەگەڵ دەکرێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح