بەهۆی دواکەوتنی موچە و باشتر بەڕێوەچوونی کارەکانە
لە سلێمانی بەرپرسانی دوو فەرمانگە پارەی خێر و خۆراک بەسەر فەرمانبەرانیان دابەشدەکەن
964+
دیلان محەمەد جەزا _ سلێمانی
لە پارێزگای سلێمانی دوو بەڕێوەبەری دوو فەرمانگەی حکومی لە رێگەی کۆکردنەوەی پارە ەسبەتەی خۆراک هاوکاری بەسەر فەرمانبەرانیان دابەشدەکەن، هۆکاری ئەوەش دواکەوتنی موچەکانیان و بۆ ئەوەشیان کاروبارەکانی فەرمانگەکان بێ کێشە و گرفت بەڕێوەبچن.
هیچ یەکێک لەو بەڕێوەبەرانە نەیانویستووە ناویان بڵاوبکرێتەوە و ناوەکانیان لە 964 پارێزراوە، کە یەکێکیان چووەتە لای سەرمایەدار و خواپێداوانی شار و پارەی خێر و زەکاتی لەلا کۆکردوونەتەوە و بەسەر فەرمانبەر و کارمەندانی دابەشی کردووە.
بەڕێوەبەرەکەی دووەمیش نزیکەی 800 سەبەتەی خۆراکی دابین کردووە و بەهەمان شێوە، بەسەر فەرمانبەر و کارمەندانی دابەشی کردووە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن