"سێ مانگە دەمم لە گۆشت نەداوە"
دنیادیدەیەک نەبوونی تەنگی پێهەڵچنیووە و چاوی لە قاپی خودایە
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
خانەنشینێکی دنیادیدە نەبوونی و خەمی مانگی رەمەزان تەنگی پێهەڵچنیوە و دەڵێت، رەمەزان هەموو شتێکی دەوێت، بەڵام من تەنیا داوا لە خودا دەکەم و خێرخوازانیش یارمەتیمان دەدەن.
رەفیق سەمین، خانەنشینە و 24 ساڵ خزمەتی هەیە، لە 2 شەوەوە هاتووەتە سەرەی وەرگرتنی موچەکەی، سەرەڕای نەخۆشی و نەبوونی و قەرزاری و کرێچی هێشتا چاوی لە قاپی خودایە و بۆ مایکی 964 وتی، سێ مانگە دەمم بە گۆشت نەکەوتووە، ئەو موچەیەی وەریدەگرم هیچم بۆ نامێنێتەوە و خێرخوازێک ئەمڕۆ دوو دەبە نەوتی بۆ هێناوم.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی رەمەزان بژێوی و کڕینی پێداویستییەکان بۆ هاوڵاتیان قورستر دەبێت و مام رەفیقیش وتی، رەمەزان هەموو شتێکی دەوێ، ئێمە تەنیا داوا لە خودا دەکەین.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح