فڕۆکەی بی2 ئەمریکی
هەمووی ئاشكرا كرد
ئەمریكا چ جۆرە چەكێكی لە هێرشەكانی ئێران بەكارهێناوە؟
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا سێنتکۆم (CENTCOM) وردەکاری تەواوی یەکەمین 48 کاتژمێری ئۆپەراسیۆنی هێرش كردنەسەر ئێرانی بڵاوكردەوە.
سێنتكۆم هەروەها جۆری ئەو چەكانەی ئاشكرا كرد، كە لە هێرشەكاندا بەكارهاتوون دژی ئێران.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە پلاتفۆرمی X تەواوی وردەكاری و توانا سەربازییەكانی خۆیانی ئاشكرا كردووە، كە لە شەڕەكەدا بەكاریان هێناوە و بەم جۆرەن:
فڕۆکەی بۆمبهاوێژی B-1
فڕۆکەی بۆمبهاوێژی شەبەح B-2
فڕۆکەی درۆنی LUCAS (UAV)
سیستمی بەرگریی مووشەکی پاتریۆت
سیستمی بەرگریی مووشەکی THAAD
فڕۆکەی جەنگی ئێف 15
فڕۆکەی جەنگی ئێف 16
فڕۆکەی جەنگی ئێف 18
فڕۆکەی جەنگی ئێف 22
فڕۆکەی جەنگی شەبەحی F-35
فڕۆکەی هێرشبەری A-10
فڕۆکەی جەنگی ئەلیکترۆنی EA-18G
فڕۆکەی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و کۆنتڕۆڵکردنی ئاسمانی
ئامێری پەیوەندییە ئاسمانییەکان
فڕۆکەی دەوریەی دەریایی P-8
فڕۆکەی سیخوڕی RC-135
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی MQ-9 Reaper
سیستمی مووشەکی تۆپخانەی جووڵەی بەرزی M-142 (HIMARS).
کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکان، كە بە هێزی ئەتۆمی كاردەكەن.
دژەمووشەکی ئاراستەكراو.
سیستمی دژە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
پڕکردنەوەی سووتەمەنی فڕۆکە.
سووتەمەنیکردنی کەشتییەکان.
فڕۆکەی بارهەڵگری C-17 Globemaster.
فڕۆکەی بارهەڵگری C-130.
هەروەها فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ئەو ئامانجانەی خستووەتەڕوو، كە هێرشیان كراوەتەسەر.
ناوەندەکانی فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵ.
بارەگای هاوبەشی سوپای پاسدارانی ئێران.
بارەگای هێزی ئاسمانی سوپای ئێران.
سیستمی بەرگریی ئاسمانیی یەکگرتوو.
شوێنەکانی مووشەکی بالیستیک.
کەشتییە دەریاییەکانی ئێران.
ژێردەریاییەکانی هێزی دەریایی ئێران.
شوێنەکانی مووشەکی دژە کەشتی.
تواناکانی پەیوەندی سەربازی.