لە نزیک هاوینەهەواری بێخاڵ
کەسێک بەرمین کەوت و قاچێکی لەدەستدا
964+
ئاکام غەفور – سۆران
لە شاخی لۆفەکانی بێخاڵی سەر بە قەزای رواندز، کەسێک بەرمین کەوت و قاچێکی لەدەستدا.
رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، “ئەو کەسە تەمەنی 45 ساڵە، بەمەبەستی هێنانی گژوگیای بەهارە رووی لە شاخەکە کردووە، تیمەکانمان لەڕێگان بۆ ئەوەی بیهێنەخوارەوە و بیگوازینەوە بۆ نەخۆشخانە”.
وتیشی، ئەو کەسە بەسەختی برینداربووە و قاچێکی لەدەستداوە، بەپێی ئەو زانیاریانەی بەدەستیان گەیشتووە، تا ئێستا لە ژیاندا ماوە و دەیانەوێ بەزووی بیانگوازنەوە نەخۆشخانە.
لە 10 رۆژی یەکەمی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ، ئەمە سێیەم هاوڵاتییە کە لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەرمین دەکەوێت، رۆژی 22.2.2026 لە ناوەندە کوڕ و باوکێک بەرمین کەوتن و بەهۆیەوە باوکەکە گیانی لە دەستدا و کوڕەکەش برینداربوو.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری