باوکەکە گیانی لەدەستداوە

ئەو دوو کەسەی مین پێیاندا تەقییەوە کوڕ و باوکن

964+

ئاکام غەفوور – سۆران

ئەو دوو کەسەی لە بناری چیای هەڵگورد و لەنزیک گوندی ناوەندە مین پێیاندا تەقییەوە کوڕ و باوکن، تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران لە شوێنی رووداوەکە تەرمی باوکەکەیان دۆزییەوە.

رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت ، “کەمێک پێش ئێستا تەرمی ئەو کەسە دۆزرایەوە کە بەر مین کەوتبوو”.

وتیشی، “لە رووداوەکە کوڕ و باوکێک بەرکەوتوون، کوڕەکە بریندارە و تەمەنی نزیک 15 ساڵە و باوکەکە گیانی لەدەستداوە کە تەمەنی سەروو 45 ساڵە”.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 20.2.2026 ئەو کوڕ و باوکە کە خەڵکی گوندی ناوەندەـن بۆ گیای بەهارە روویان لە کوێستانەکانی ئەو دەڤەرە کردبوو و بەرمین کەوتن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە بناری هەڵگورد مین بە دوو کەسدا تەقییەوە

لە بناری هەڵگورد مین بە دوو کەسدا تەقییەوە