لە شەو و رۆژدا چوار کاتژمێر کارەبا دەدرێت

لە گەرمیان کارەبای نیشتمانی بووە بەنۆرە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

چەند رۆژێکە بەھۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، کارەبای هەموو کوردستان بۆ 10 بۆ 12 کاتژمێری رۆژانە کەم بووەتەوە، لە گەرمیان زیاتر کەمیکردووە و لە شەو و رۆژێکدا، هاوڵاتیان تەنیا سێ بۆ چوار کاتژمێر کارەبایان پێدەدرێت.

حازم کەریم بەڕێوەبەری گشتی کارەبای گەرمیان بە 964ـی وت،”پێشتر رۆژانە 130 مێگاوات کارەبامان پێدەدرا، بەڵام ئێستا بەھۆی ئەو دۆخەوە 50 مێگاوات کارەبامان پێدەدرێت، ئێمەش ناچارین ھەر دوو سەعات جارێک کارەبا بدەین بە گەڕەکێک”.

“گوندەکان بەشەوان کارەبایان پێدەدرێت، لە کاتژمێر 6ـی ئێوارەوە تا 12ـی شەو، چونکە لە گوندەکان موەلیدەی ئەھلی نییە، بۆیە شەوان کارەبا نادەین بەناو شار”، حازم کەریم وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەکۆی گشتی لە ماوەی 24 کاتژمێردا نزیکەی 3 بۆ 4 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دەدەن بە ھاوڵاتیان، ئەوەی دەمێنێتەوە بە موەلیدە ئەھلییەکان پڕدەکرێتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی کارەبای گەرمیان وتیشی، “قسەمان لەگەڵ وەزارەتی کارەبا کردووە بڕیارە بەمزووانە گۆڕانکاری لەپێدانی کارەبا بکرێت، بەڵکو ئەوکات بتوانین کارەبای زیاتر بدەین بە ھاوڵاتیان”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە گەرمیان 12 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دەدرێت بە ھاوڵات...

لە گەرمیان 12 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دەدرێت بە ھاوڵاتیان