لەسەر وەزعەکە راوێژ و گفتوگۆ دەکەن

کۆبوونەوەی بەپەلەی هێزە سەربازی و ئەمنییەکان لە بەغدا دەستیپێکرد

ژووری هەواڵ

سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرماندە باڵا سەربازییەکانی کۆکردەوە بۆ ئەوەی لەسەر ئەم وەزعە قسە بکەن و پلان و بەرنامەی خۆیان دابڕێژن.

سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەیەکی نائاسایی و بەپەلەی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی دەست پێکردووە کە بەشێک لە وەزیرەکان و فەرماندە سەربازی و ئەمنییەکانی تێدایە بۆ ئەوەی بزانن چی بکەن بۆ ئەم بارودۆخە.

هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر تارانی پایتەخت و شارەکانی دیکەی ئێران لە رۆژی شەممەوە 28.2.2026 دەستیپێکردووە و ئەمڕۆش لە عێراق و ناوچەکە چڕتربوونەتەوە و تادێت ئاگری شەڕەکە زیاتر بڵێسە دەکات.