هێرشەکان زیاتر لە 131 شاریان گرتووەتەوە

مانگی سووری ئێران: 555 کەس گیانیان لەدەستداوە

شۆڕش قادری

کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران رایگەیاند، تا ئێستا 131 شار لە سەرتاسەری وڵات کەوتوونەتەبەر هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و 555 کەسیش لە خەڵکی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، زیاتر لە 100 هەزار کەس لە تیمەکانی فریاگوزاری خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر تارانی پایتەخت و شارەکانی دیکەی ئێران لە رۆژی شەممەوە 28.2.2026 دەستیپێکردووە و ئەمڕۆش چڕبوونەتەوە و ناوچە کوردییەکانیشی لەوانە سنە و مهاباد و کرماشان و ئیلامی گرتووەتەوە، لە سنە چەند کەسێک گیانیان لەدەستداوە و سوپای ئێسرائیلیش دەڵێت، هێرشەکانیان بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی سوپای پاسدارانە.