چه‌ند شارێكی پیشه‌سازى له هه‌رێمی كوردستان دروستده‌كرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پلانێكی به‌رده‌وامى حكومه‌تى هه‌رێم هه‌یه، ژماره‌یه‌ك شاری پیشه‌سازی له ناوچه جیاجیاكانى هه‌رێمی كوردستان دروستبكات و به‌رپرسێكى باڵاى وه‌زاره‌تى پیشه‌سازیش ده‌ڵێت، له هه‌ندێك شوێن ده‌ست به دروستكردنیان كراوه و به‌پێی پێویستى شوێنه‌كانى تریش دروستده‌كرێن.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەرى گشتى لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى بە 964ـی وت، بڕیاری دروستکردنى شارە پیشەسازییەکان له هه‌رێمی كوردستاندا، هۆكارێكه بۆ وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى ئه‌و كارگانه‌ى كه له هه‌رێمی كوردستاندا له‌كار وه‌ستاون، ده‌شڵێت “دروستكردنى ئه‌و شار‌انه، رۆڵێکى باشیان دەبێت بۆ ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى ناوخۆ و هەمانكاتیش هەلێکى زۆرى کارکردنیش دەڕەخسێنن”.
نەوزاد شێخ کامیل: دروستکردنى شارە پیشەسازییەکان، هۆكارێكه بۆ وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى ئه‌و كارگانه‌ى له هه‌رێمی كوردستاندا له‌كار وه‌ستاون.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی كردارى ده‌ستیكردووه به‌وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى ئه‌و كارگه له‌كار وه‌ستاوانه.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم، لە ماوەى چەند ساڵى رابردوودا بەهۆکارى جیاجیاوە زیاتر لە چوار هەزار کارگە له‌هه‌رێم لەکار وەستاون، کە زۆربەیان هى کەرتى تایبەتن، بەو هۆیەشه‌وە ژمارەیەکى زۆرى هاوڵاتیانیش بێکار بوونه.
وتیشی “له هه‌ندێك شوێن ده‌ست به دروستكردنی ئه‌و شار‌انه كراوه، له‌وانه‌ش له ئیداره‌ى راپه‌ڕین و دهۆك، پلانیش هه‌یه له قه‌زاى كۆیه دروستبكرێت و ئه‌مه‌ش پڕۆسه‌یه‌كى به‌رده‌وامه و به‌پێی پێویست له‌ناوچه جیاجیاكان دروستده‌كرێن”.