چوارچێوەی هەماهەنگی
بەیانێک لە چوارچێوەی هەمانگییەوە
“خوێنی خامەنەیی وەک سەدایەک دژی ستەمکاری دەمێنێتەوە”
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەمڕۆ یەکشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی، پرسەو سەرەخۆشی خۆی بۆ کۆچی دوایی ڕێبەری باڵا ئێران، عەلی خامەنەیی دەربڕی و ئاماژەی بەوەکرد، “خوێنی شەهید وەک مەشخەڵێک بۆ سەرجەم نەوەکان و سەدایەکی بەردەوام لە دژی ستەمکاری دەمێنێتەوە”.
چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەکدا کە 964 بینوویەتی دەڵێ، “بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان بۆ کۆچی دوایی ئیمام و سەرکردەی شەهید سەید عەلی خامەنەیی دەردەبڕین”.
چوارچێوە لەبارەی کوژرانی خامەنەی نوسیوویەتی، “خوێنی ئیمام و سەرکردەی شەهید وەک مەشخەڵێک بۆ سەرجەم نەوەکان و هاوارێکی بەردەوام لە دژی ستەمکاری و داگیرکەران دەمێنێتەوە، و نەفرەتیش بۆ هەمیشە شوێن زایۆنیستە بکوژەکان دەکەوێت”.
بەرەبەیانى ئەمڕۆ، میدیای فەرمی و سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە شێوەیەکی فەرمی کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای وڵاتەکەیان لە ئەنجامی هێرشەکانی بەیانی رۆژی شەممەدا پشتڕاستکردەوە.
سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە (1ـی ئاداری 2026) بڵاویکردەوە، هێرشەکەی خستووەتە ئەستۆی ئەمریکا و ئیسرائیل و بە “تاوانێکی تیرۆریستی” وەسفی کردووە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە خامنەیی لە مانگی رەمەزاندا “شەهید بووە”.