دۆناڵد ترەمپ:

“لە رێکەوتن نزیکبووین بەڵام ئێران پاشگەزبووەوە بۆیە لێماندا”

964+

شۆڕش قادری

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، لەگەڵ ئێران لە رێککەوتن نزیکبوون و دەستەی پەخشی ئیسرائیلیش پێیوایە ئەوە رێکەوتن نەبووە بەڵکو  بۆ هەڵخەڵەتاندن بووە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی راگەیاندووە، “لە رێککەوتن نزیکبووین، بەڵام ئێران پاشگەزبووەوە بۆیە، لێماندا”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر هێرشەکەی ساڵی رابردوو “چەکوشی نیوەشەو” نەبوویایە، ئێستا ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی بوو.

هاوکات دەستەی پەخشی ئیسرائیل رایگەیاندووە، ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ ئێران کرا تەنیا بۆ هەڵخەڵەتاندنی ئێران بوو تا ئەمەریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشەکە ئامادە بکەن.

ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی دیكه‌ی ئێرانی ئاراسته‌ی هه‌ول...

ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی دیكه‌ی ئێرانی ئاراسته‌ی هه‌ولێر كران و بەرپەرچدرانەوە

شەڕی موشەک و درۆنەکان لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگە...

شەڕی موشەک و درۆنەکان لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران بەردەوامە