لە دەربەندیخان سەیارەیەک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا

964+

هونەر فارس – گەرمیان

لە رێگای نێوان کەلار و دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێک بەهۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵەوە کەوتە کەنێکەوە و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە، بە وتەی هاتوچۆی دەربەندیخان.

ئەم رووداوە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە روویداوە.

ئۆتۆمبێلەکە جۆری جیلی بووە، لە نزیک گوندی پێواز لە نێوان قەزای کەلار و دەربەندیخان وەرگەڕاوە.

ئەو شۆفێرەی گیانی لەدەستداوە ناوی گەرمیان حەکیمە و تەمەنی 29 ساڵە و دانیشتوی قەزای کەلارە.

جاسم محەمەد بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان بە 964ی وت، ئۆتۆمبێلەکە شۆفێرەکە و ژن و منداڵەکەی تێدا بووە و بەرەو سلێمانی بە رێگاوە بوون.

جەختی لە گیانلەدەستدانی شۆفێرەکە کردەوە و وتی، ”ژن و منداڵەکەی سەلامەتن”.

بەپێی زانیارییەکان، ئێستا تەرمی شۆفێرەکە لە نەخۆشخانەی شەهید تۆفیقە لە دەربەندیخان.