لە ترسى هێرشى موشەکى

نەخۆشخانەکانی ئیسرائیل بەشە هەستیارەکانیان دەبەنە ژێرزەمین و پەناگەکان

964+

وریا فەتاح

بەهۆی پەرەسەندنی ململانێ سەربازییەکان و هێرشە موشەکییەکان، ناوەندە پزیشکییەکان لە سەرانسەری ئیسرائیل باری نائاساییان راگەیاند و بەشە هەستیارەکانیان بۆ شوێنە پارێزراوەکان گواستەوە.

بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل، نەخۆشخانەکان دەستیان کردووە بە گواستنەوەی نەخۆشە بارودۆخ توندەکان و ژوورەکانی نەشتەرگەری بۆ کۆمەڵگە پزیشکییەکانی ژێرزەمین و ئەو شوێنانەی دژی بۆردومان قایمکراون.

گرنگترین زانیارییەکان:

روونیشکراوەتەوە کە ئەو نەخۆشانەی باری تەندروستییان جێگیرە رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.

وەزارەتى تەندروستى ئیسرائیل ئاماژەى بەوەشکردووە، زۆربەی نەخۆشەکانی دیکە گوازراونەتەوە بۆ ئەو بەشانەی کە لە بەرامبەر هێرشی موشەکیدا پارێزراون بۆ ئەوەی پرۆسە پزیشکییەکان نەوەستن.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە ئێران هێرشی موشەکی چڕیان بۆ سەر شارەکانی ئیسرائیل دەستپێکردووە و مەترسی کەوتنی موشەک بەسەر ناوەندە مەدەنییەکاندا زیادیکردووە.

سوپاى ئیسرائیل بۆ هاوڵاتیانی: بچنە پەناگەکان هێرشى موش...

سوپاى ئیسرائیل بۆ هاوڵاتیانی: بچنە پەناگەکان هێرشى موشەکى دەستیپێکرد