ئەندامێکی حەشدی شەعبی بە چەک و تفاقەوە دەردەکەوێت - وێنە: 964
سێ برینداریشیان هەیە
حەشدى شەعبى پشتڕاستى کردەوە؛ دوو چەکداریان کوژراون
964+
وریا فەتاح
دەستەى هێزهكانی حەشدى شەعبى له عێراق پشتڕاستى کردەوە لە ناوچەیەکى بابل هێرشى ئاسمانیان کراوەتەسەر و لە ئەنجامدا دوو چەکداریان کوژراون.
بەپێى راگەیەندراوێکی دەستەی حەشدی شەعبی، کە کۆپییەکی دەست 964 کەوتووە:
• کاتژمێر 11:50ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە (28ی شوباتی 2026)، ناوچەی جەرف ئەلنەسڕ رووبەڕووی چەند هێرشێکی ئاسمانی بووەتەوە.
• لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا، 2 چەکدار گیانیان لەدەستداوە و 3ی دیکەش بریندار بوون، کە برینی هەندێکیان قورسه.
• ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە رێکارەکان کردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە وردەکاریی رووداوەکە و هەڵسەنگاندنی زیانەکان.