رێگاى سەرەکى خوێڕێژکرا
بەفر و سەرما و سۆڵەیە؛ چاوەڕێی شەختە و بەستەڵەک بن
964+
وریا فەتاح
لە کاتێکدا هەمووان چاوەڕێی هاتنی بەهار و گەشت و سەیران دەکەن، لە حاجی ئۆمەران زستان “تۆڵە” دەکاتەوە؛ بەفرێکی زۆر باریوە و بایەکی هێندە سارد هەڵیکردووە، “خوا دایناوە تەنیا لە پاڵ سۆپا بیت”.
بەهۆی بارینی بەفر و دروستبوونی شەختە، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی پاراستن و چاککردنەوەی رێگاوبانی سۆران کەوتوونەتە خۆ و خەریکی پاککردنەوەی رێگاى سەرەکی نێوان (چۆمان – حاجی ئۆمەران)ن.
هەر ئەوەش نا، تیمەکان بۆ رێگری لە خلیسکانی ئۆتۆمبێل و بەستنی رێگاکە، بڕێکی زۆر خوێ لەسەر رێگا سەرەکییەکان پڕژێنراوە.
سەرەڕای ئەوەی کەشەکە رەنگی بەهاری گرتووە، بەڵام بایە بەهێزەکەی ئەمڕۆی حاجی ئۆمەران و ئەو بەفرەی باریوە، وایکردووە هاتووچۆ لەو ناوچەیە پێویستی بە وریایی زیاتر بێت.