لە چەمچەماڵ ماڵێک گڕی گرت و بەشێکی زۆری سووتا

964+

لە گەڕەکی گوڵەی قەزای چەمچەماڵ ماڵێک گڕی گرت و بەشێکی زۆری سووتا، زانیارییە سەرەتاییەکان دەڵێن بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە.

ئاگرەکە لە دەوروبەری کاتژمێر 1:30 پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە کەوتەوە.

رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، تەنیا زیانی مادی هەبووە.

پەیامنێری 964 لە شوێنی رووداوەکەیە و رایگەیاند، خاوەن ماڵەکە کارمەندێکی خۆبەخشی کەرتی تەندروستییە لە چەمچەماڵ.