ئەمڕۆ گەشتەكان وەستاون

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی بەغدا لەسەر كار لابرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لیژنەی لێكۆڵینەوە لە هۆكاری وەستانی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، كە لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە پێكهێنرابوو، بڕیاری دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەكەی دا.

خالید شوانی وەزیری گواستنەوە بە وەكالەت لە راگەیاندراوێكدا دەڵێت، تا ئەوكاتەی لێكۆڵینەوەكان تەواو دەبن، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانە لەسەر كارەكەی لادەبرێت.

شەوی رابردوو لەناكاو گەشتەكانی فڕۆكەخانەی بەغدا وەستا و راگەیاندرا كێشەكە تەكنیكییە، كە كوژانەوەی كارەبای سیستمی رووناكی ناوچەی فڕینە.

بڕیارە لە 72 كاتژمێردا كارەكانی لیژنەی لێكۆڵینەوە تەواو بكرێن و بڕیاری خۆیان بدەن و هۆكار و بەرپرسی كێشەكان دیاریی بكرێن.

فڕۆکەخانەی هەولێر بۆ 964: گەشتەکان هەڵنەوەشاونەتەوە؛ هێ...

فڕۆکەخانەی هەولێر بۆ 964: گەشتەکان هەڵنەوەشاونەتەوە؛ هێڵەکان کاتی فڕین دەگۆڕن