دەنگێكی گەورە لە پشت بەحركە بیستراوە

“هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر کەمپی کوردانی رۆژهەڵات”

عەبدولعەزیز خالند

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 25.2.2026 دەنگۆی زۆر هەبوو بە درۆن هێرشكراوەتەسەر كەمپێكی كوردانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە سنووری قەزای بەحركە، بەڵام 964 بەدواداچوونی كرد و دەنگۆكە راست نەبوو.

964 سەردانی سنووری دوو كەمپی لە قەزای بەحركە كرد، بەڵام ئەوەی دەستكەوت ئەوەیە، هیچ هێرشێك نەبووە و تەنیا ئەوەیە دەنگێكی گەورە لە پشت قەزای بەحركە بیستراوە و وەڵامیش بۆ دەنگەكە هەبووە.

هێزە ئەمنییەكان لەمبارەیەوە بە 964یان راگەیاند، هیچ هێرشێكی درۆن رووینەداوە و ئەوەی باس دەكرێت راست نییە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا