"نەوجەوانن"

باندێکی دزی لە رانیە دەستگیر کران؛ ماتۆڕدز بوون

964+

شۆڕش قادری

لە رانیە باندێکی دزی دەستگیر کران کە سێ کەسن و بەدزینی ماتۆڕسکیل و فرۆشتنەوەیان کەسابەتیان کردووە.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، دوو هاوڵاتی چوونەتە نووسینگەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی رانیه و سکاڵایان تۆمار کردووە لەسەر ئەوەی کە لە چەند شوێنێك و لە کاتی جیاوازدا، لەناو شاری رانیە / بــەرامــبــەر بــازاڕی مــیــوە فــرۆشان و لە گــەڕەکــی کــێوەڕەش و چەند شوێنێکی تر ماتۆڕســڪـیـلـی دوو تایەی ئــێـرانــییـان لێدزراوە.

دوای  لێڪۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد و بەدەستهێنانی زانیاری،  هێزەکانی نووسینگەی نـەهێشتنی تاوان لە رانـــیــە توانیویانە سێ تۆمەتبار بەناوەکانی (ئ. ع . ش) و (د . د .م) و(ب . هـ . م) بدۆزنەوە کە هەموویان لە رەگەزى نێرن و نەوجەوانن.

پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، تۆمەتـباران لەبەردەم پۆلیــس و دادوەرـدا دانیان ناوە بەتاوانەکەیاندا و وتوویانە، چوار ماتۆڕسکیلیان دزیوە  و فرۆشتوویانن، کە دوو لە ماتۆڕەکان هی سکاڵاکارەکانن.

تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەر و بــەپـێـی مــاددەی 443 و 446 لــە یــاســایــ ســزادانی عــێــراقــی راگیراون و لــێــکۆڵــیـنــەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

لە رانیە سێ تۆمەتبار لەسەر دزی دەستگیر کران

لە رانیە سێ تۆمەتبار لەسەر دزی دەستگیر کران

دوو کۆنەدزی قەل و قاز لە رانیە دەستگیر کران

دوو کۆنەدزی قەل و قاز لە رانیە دەستگیر کران