ژمارەیەک ناسنامە و مۆڵەتی شۆفێری و تابلۆی ئۆتۆمبێل دۆزراونەتەوە - وێنە؛ پۆلیسی سلێمانی
لای پۆلیسی سلێمانی پارێزراون
ژمارەیەک ناسنامە و مۆڵەتی شۆفێری و تابلۆی ئۆتۆمبێل دۆزراونەتەوە
964+
شۆڕش قادری
ژمارەیەک ناسنامە و مۆڵەتی شۆفێری و تابلۆی ئۆتۆمبێل و چەند شتی دیکە دۆزراونەتەوە و لای پۆلیسی سلێمانی پارێزراون، هەر کەس شتێکی لەو بابەتانەی لێ بزربووە، با سەردانی بەشی پۆلیسی وونبووەکان لە سلێمانی بکات.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، 44 کارتی نیشتمانی، 24 کارتی زانیاریی، حەوت مۆڵەتی شۆفێری، شەش کارتی دەنگدان، چوار تابلۆی ئۆتۆمبێل، 29 ناسنامەی جۆراوجۆر و مۆبایلێک دۆزراونەتەوە.
پۆلیسی سلێمانی داوا دەکات، هەرکەس خۆ بە خاوەنیان دەزانێت، با سەردانی بەشی پۆلیسی وونبووەکان بکات، بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ئەشیاکانی.
جا هەر بۆ زانیاریتان، بەشی پۆلیسی وونبووەکان، دەکەوێتە ناو بازاڕی شاری سلێمانی نزیک بینای دادگای کۆن، ناو بینای تاپۆی کۆن.