دیمەنێکی گشتی شاری سلێمانی- وینە: 964
لە سلێمانی
سێ پەیمانگە بانگهێشتی خوێندکارەکانیان دەکەنەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
لێرە و لەوێ خوێندکارانی ژمارەیەک زانکۆ و پەیمانگە لە سلێمانی، بەهۆی مانگی رەمەزان بڕیاری دەستەجەمعیان هەیە بۆ دەوام نەکردن تا دوای جەژن، بەڵام لەلایەن بەشەکانییانەوە ئاگادار کراونەتەوە بە دەوامکردن.
یەکێکە لەو خوێندکارانە کە نەیوست ناوی ئاشکرابکرێ، لە زانکۆی سلێمانی نەچوونەوەی خوێندکارەکانی بۆ 964 پشتراست کردەوە.
ئەوەتا هەریەک لە ناوەندەکانی، پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی سلێمانی، پەیمانگەی تەکنەلۆجی سلێمانی و پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی سلێمانی ئاگاداری خوێندکارەکانیان دەکەن بگەڕێنەوە دەوام.
بە گوێرەی ئەو راگەیەندراوەی 964 بینوویەتی، پەیمانگەکان ئاگاداری سەرجەم خوێندكاران دەكەنەوە، كە دەوام لە بەشەكانی پەیمانگەكان ئاساییەو مامۆستایان و خوێندكاران لە هۆڵەكانی خوێندن ئامادەییان هەیە.
هەر خوێندكارێك ئامادە نەبێت، پاڵپشت بەرێنماییەكانی رێكاری خوێندكاران ماددەی پێنجەم خاڵەكانی “9 و 10” کە پەیوەستن بە غیاب و فەسڵکردن مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت، وە هیوایان خواستووە پابەندبوون بە دەوامكردن، لەلایەن سەرجەم خوێندكاران هەبێت.
ئاگــــــاداری
ڕاگرایەتی (پەیمانگەی تەكنیكی كارگێڕی سلێمانی) و (پەیمانگەی تەكنەلۆجی سلێمانی) و (پەیمانگەی تەكنیكی پزیشكی سلێمانی)، ئاگاداری سەرجەم خوێندكاران دەكەنەوە، كە دەوام لە بەشەكانی پەیمانگەكان ئاساییەو مامۆستایان و خوێندكاران بە سوپاسەوە لە هۆڵەكانی خوێندن ئامادەییان هەیە. هەر خوێندكارێك ئامادە نەبێت، پاڵپشت بەڕێنماییەكانی ڕێكاری خوێندكاران ماددەی پێنجەم خاڵەكانی (٩و١٠) مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت.
بەهیوای پابەندبوون بە دەوامكردن، لەلایەن سەرجەم خوێندكارانی خوشەویستەوە.
لەگەڵ ڕێزدا