"پەردە لەسەر نهێنییەکی گەورەی مێژوویی لادەبات"

لە هەولێر 100 کەلـلەسەری مرۆڤ لەناو گۆڕێکدا دۆزرانەوە

964+

شۆڕش قادری

لەهەولێری پایتەخت، دۆزینەوەی شوێنەوارێکی بێوێنە پەردە لەسەر نهێنییەکی گەورەی مێژوویی لادەبات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور ئاشکرایکرد، تیمێکی شوێنەواری ناوخۆ بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکە گۆڕێکی بەکۆمەڵیان لە ناوچەی باغڵومنارە دۆزیوەتەوە بە “قوڵگەی مەرگ لە باغلومنارە” و بە دۆزینەوەیەکی شوێنەواریی بێوێنە وەسفیکردووە کە پەردە لەسەر نهێنییەکی مێژوویی گەورە لادەدەن و دەکرێت مێژووی سیاسی و ئایینی شانشینی ئەدیابین بگۆڕێت.

گرنگترین زانیارییەکان لەبارەی ئەو گۆڕەوە ئەمانەن؛

• 100 کەلەسەری مرۆیی: تا ئێستا پاشماوەی 100 کەس لەناو یەک قووڵگەدا دۆزراونەتەوە.

• دۆزراوە ناوازەکان: پارەیەکی کۆن، دوو خڕخاڵی بڕۆنز، دوو مرواری ملوانکە و بازنێکی ئاسن لەگەڵ تەرمەکاندا بوون.

• تێڕامانی زانستی: سەرەڕای ژمارەی زۆری تەرمەکان، تەنها 4 پارچە گۆزە دۆزراونەتەوە، کە ئەمەش جێگای تێڕمانی قووڵی شوێنەوارناسانە.

• گریمانەکان: ئایا ئەمە ئەنجامی ململانێی خوێناوی ئایینی بووە لە سەردەمی شازادە هێلینە؟ یان کوشتارێکی ساسیانییەکان؟ یاخود پەتایەکی کوشندەی وەک تاعوون؟

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور رایگەیاندووە، بۆ یەکلاییکردنەوەی راستییەکان، نمونەی DNA ڕەوانەی وەزارەتی ناوخۆ کراون بۆ ئەوە پشکنینی وردی زانستیان لەسەر ئەنجام بدرێت، پسپۆڕانیش پێشنیار دەکەن شوێنەکە وەک مۆنۆمێنتێکی نیشتمانی بپارێزرێت.

کوپەڵەیەکی مێژوویی رادەستی شوێنەواری سلێمانی کرا

کوپەڵەیەکی مێژوویی رادەستی شوێنەواری سلێمانی کرا

لە خانوێکی گەڕەکی خانەقای هەولێر هاوڵاتیەک بە کوژراوی ...

لە خانوێکی گەڕەکی خانەقای هەولێر هاوڵاتیەک بە کوژراوی دۆزراوەتەوە