بە تاوانی جیاواز دەستگیرکرابوون

لە کۆبانێ 66 دەستبەسەرکراو رادەستی هۆزە عەرەبەکان کران

964+

ئەحمەد مستەفا

لە کۆبانێ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ 66 دەستبەسەرکراویان رادەستی کۆمیتەی شێخەکانی هۆزە عەرەبەکان کردەوە.

لەلایەن ئەنجومەنی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی داواکە کرابوو، وە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی شاری کۆبانێ جێبەجێیان کردووە، کە ژمارە دەستبەسەرە ئازادکراوەکان 66 کەس بووە کە بە تاوانی جیاواز دەستگیرکرابوون.

میدیا خۆجێیەکانی رۆژئاوای کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویان کردەوە، ئازادکراوەکان لەلایەن کۆمیتەی شێخەکانی هۆزە عەرەبەکانی شارەکانی رەقە، دێرەزوور، تەبقە و سرین و گوندەکانی دەوروبەری وەردەگیرێنەوە.

ئیبراهیم موسلم، ئەندامی ئەنجومەنی دادپەروەریی رایگەیاندووە، وەک ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی کاری مرۆیی خۆمان ئەنجامدا، لە دوایین دۆخدا بڕیار درا ئەو کەسانە ئازاد بکرێن، هەروەها هەماهەنگیمان لەگەڵ شێخەکانی هۆزەکان کرد و ئەمڕۆ رادەستی ئەوانمان کردن.

"قەرزاری رۆژئاواین و دەبێت کۆتایی بە گەمارۆی سەر کۆبانێ بهێنین"