ئیدارەی سەربەخۆی سۆران - فۆتۆ: 964
ئامانجەکە چییە؟
بۆ نەورۆز شەقامی 40 و 100 مەترییەکەی سۆران دەکرێنەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پڕۆژەی شەقامی 40 مەتری و 100 مەتری لەگەڵ دروستکردنی پردێکی گەورە لە قۆناغی کۆتایدان، وە بڕیارە لە جەژنی نەورۆزدا بە رووی شۆفێراندا بکرێنەوە.
ئەوە لە کاتێکدا، کارکردن لەسەر ماستەرپلانی گەشتیاری سۆران بەردەوامە.
ئەمڕۆ سێشمەممە 24.2.2026، هەژار حەکیم، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە ئیدارەی سۆران بە کەناڵەکانی وت، ئەم پڕۆژانە بەشێکن لە بەرنامەی ستراتیژی حکومەت بۆ خزمەتکردنی ناوچەکە، شەقامی 40 مەتری ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان و قوتابیانی زانکۆی سۆران و فەرمانبەرانی دامودەزگاکانی حکومەت دەکات.
سۆران مەبەستێتی جیاواز لەوە، قەرەباڵغی ناوەندی شار کەمبکاتەوە، هەژار حکیم باسی لەوەکرد، ئەم پڕۆژانە قەزاکانی سیدەکان و مێرگەسۆر بە ناوەندی سۆران دەبەستنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی بووژانەوەی زیاتری کەرتی بازرگانی و گەشتیاری لە ناوچەکەدا.
ئەوە جگە لەوەی، پڕۆژەی “پارکی نیشتمانی” و ماستەرپلانی شار، کارکردن تێیاندا بەردەوامە و کارەکان بۆ ئەوەن، سۆران ببێتە ناوەندێکی گرنگی گەشتیاری لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق.