زامنكردنی گه‌یشتنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ كۆبانێ
تۆم باراك قسەی لەگەڵ بارزانی کردووە “نابێت ئێران حكومه‌تی عێراق دابنێت”
فەرهاد حەسەن
نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا دەڵێت، په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی ئه‌نجامداوه و گفتوگۆیان له‌باره‌ی پاراستنی ئاگربه‌ست له سوریا كردۆته‌وه و سه‌باره‌ت به عێراقیش ده‌ڵێت، “هه‌ر حكومه‌تێك له عێراق له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه دابنرێت، سه‌ركه‌وتو نابێت”.
تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی ئێكس نوسیویه‌تی، “په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی به‌رهه‌مدارمان له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی ئه‌نجامدا، له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا بارودۆخی سوریا و گرنگی به‌رده‌وامبونی ئاگربه‌ستمان به وردیی تاوتوێكرد، به‌تایبه‌تی زامنكردنی گه‌یشتنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستییان پێیه‌تی له شاری كۆبانێ”.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی عێراقیش، تۆم باراك ئاشكرایكردوه، هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌سه‌ر عێراق روونه، هه‌ر حكومه‌تێك له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه دابنرێت سه‌ركه‌وتوو نابێت، نه بۆ خواسته‌كانی گه‌لی عێراق و سوریا، نه بۆ هاوبه‌شییه‌كی كاریگه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.