کێشەی بێ کارەبایی چەند ناوچەیەک چارەسەر دەکات

وێستگەیەکی گرنگی کارەبا لە حاجیاوا دەخرێتەکار

964+

شۆڕش قادری

لە حاجیاوا وێستگەیەکی گرنگی کارەبا بەپێنج فیدرەوە وەگەڕ دەخرێت و کێشەی بێ کارەبایی چەند ناوچەیەک چارەسەر دەکات.

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاندووە، پڕۆژەی دانانی وێستگەی مۆبایلی (132KV) حاجیاوا پاش دواکەوتنێک، بە پێنج فیدەری کارەباوە دەکەوێتە کار و پڕۆژەکە چەند گرفتێکی کارەبا لە ناوچەکە چارەسەر دەکات وەک؛

-چارەسەرکردنى بارزۆریی سەر وێستگەى کارەباى چوارقوڕنە.

-گرفتى بارزۆریی فیدەرەکان حاجیاوا و چوارقوڕنە.

-چارەسەرکردنی گرفتى گوندەکانی قەمتەران و قەرەنیاغا و گردجان و زۆربەى گوندەکانى چوار قوڕنە و حاجیاوا، کە لە ئێستا بە ناچارى گوندەکان بە نۆرە کارەبایان پێدەدرا.

-هەڵدابەزینی ڤۆلتیەی کارەبا.

پڕۆژەی دانانی ویستگەی کارەبای مۆبایلی حاجیاوا بە تێچووی نزیکەی دوو ملیار دینار جێبەجێ کراوە.

پڕۆژەیەکی 2 ملیار دیناری چارەسەری قەیرانی کارەبای حاجی...

پڕۆژەیەکی 2 ملیار دیناری چارەسەری قەیرانی کارەبای حاجیاوا و چوارقوڕنە دەکات