چەند شوێنێکی دیکەش ئاگادار کرانەوە

لە دارەسووتاوەکەی سلێمانی کارەبای چەند دوکانێک بڕدرا

شۆڕش قادری

لەناو بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی کارەبای چەند دوکانێک بڕدرا و چەند شوێنێکی دیکەش ئاگادار کرانەوە.

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، تیمەکانی کارەبای سلێمانی، لە گەڕان و پشکنینێک لەناو بازاڕی دارەسووتاوەکە، چەند سەرپێچییەکی سەر تۆڕەکانی کارەبایان دۆزیوەتەوە، هەر لەبەر ئەوەش، کارەباکەیانیان بڕیوە و پسوڵەی سەرپێچیان بۆ کردوون.

تیمەکانی کارەبای سلێمانی چەند شوێنێکی دیکەشیان ئاگادار کردووەتەوە کە پێوەرەکانیان کێشەیان هەبووە.