دیمەنی کەشتیی فڕۆکەهەڵگری "ی‌و ئێس ئێس جێراڵد فۆرد"
به‌رپرسێكی ئیسرائیلی
“هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران نزیكه”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بەرپرسێکی ئیسرائیلی ئه‌مڕۆ سێشەممە به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئاشكرا بكرێت، لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرۆنۆتی ئیسرائیلی ئاشكرای كرد، هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران “نزیکە”.
رۆژنامەکە هەروەها لە زاری ئەو سەرچاوانەی کە لە چەند رۆژی رابردوودا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا قسەیان کردووە، رایگەیاندووە کە سەرۆکی ئەمریکا مەیلی بەرەو فەرمانی هێرشی سەربازییه لە دژی ئێران.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، سەرچاوەکان بە کەناڵی 12ی ئیسرائیلیان راگەیاندووە، تێله‌ڤیڤ ئامادەکارییەکانی بۆ ئەگەری کردنەوەی بەرەی زیاتر تەواو کردووە، پێشتر بنیامین ناته‌نیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندبوو، تێله‌ڤیڤ بە قۆناغێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت، ئاماژەی بەوەش کرد، حکومەتەکەی بۆ هەر سیناریۆیەک ئامادەیە.
ئه‌مه له كاتێكدایه بڕیاره پێنجشه‌ممه ئێران و ئه‌مریكا له ژنێڤ گه‌ڕی سێیه‌می دانوستانه‌كانیان له باره‌ی پرسی ئه‌تۆمیی ئێران ئه‌نجام بده‌ن، كه ره‌نگه دواده‌رفه‌ت بێت بۆ ئاشتی و رێككه‌وتن.