چوار ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی رووسیا و ئۆكرانیا تێده‌په‌ڕێت
زیاتر له یەک ملیۆن و 800 هه‌زار كه‌س كوژراو و بریندارن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 24.2.2026 چوار ساڵ به‌سه‌ر شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا تێده‌په‌ڕێت.
شه‌ڕه‌كه له 24.2.2022 به هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستیپێكرد، كه له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی، گه‌وره‌ترین شه‌ڕی ئه‌وروپایه.
تا ئێستا به‌پێی ئاماره‌كان، 1.8 ملیۆن كوژراو و بریندار له هه‌ردوولا هه‌ن، نزیكه‌ی 15 هه‌زار مه‌ده‌نی ئۆكرانیا كوژراون، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 41 هه‌زاریان بریندار بوون.
ساڵی رابردوو خوێناوترین ساڵ بوو بۆ مه‌ده‌نییه‌كان، تا ئێستاش نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن هاوڵاتی ئاواره بوون، كه زیاتر له پێنج ملیۆنیان له ئه‌وروپان.
تا ئێستا 19.4%ی خاكی ئۆكرانیا كه‌وتووه‌ته ده‌ست رووسیا، ئه‌مریكا و ئه‌وروپا پاڵپشتی ئۆكرانیا ده‌كه‌ن و له سه‌ره‌تاوه پاره و چه‌كی زۆریان پێدا، به‌ڵام ئێستا 13%ی هاوكارییه‌كان كه‌مبوونه‌ته‌وه.
ئێستا هه‌ر ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه و ڤاتیكان داوا ده‌كه‌ن شه‌ڕه‌كه بوه‌ستێندرێت، ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی ئۆكرانیا به ئاشكرا داوای وه‌ستانی شه‌ڕ ده‌كات، قسه‌وباسی زۆریش هه‌یه به‌م زووانه كۆتایی به شه‌ڕه‌كه بێت.
شه‌ڕه‌كه بۆچی روویدا؟
لە کۆتایی ساڵی 2021 رووسیا هێزی سەربازی لە نزیک سنووری ئۆکرانیا کۆکردەوە، بەڵام رەتیکردەوە هیچ پلانێکی بۆ هێرشکردن هەبێت، به‌ڵام لە 24.2.2022 ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا “ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی تایبەت”ی راگەیاند، بانگەشەی ئەوەی کرد ئۆپەراسیۆنەكه بۆ پاڵپشتیکردنی کۆماری گەلی دۆنێتسک و لوهانسکه، کە هێزە نیمچە سەربازییەکانیان لە ساڵی 2014ەوە لە ململانێ له‌سه‌ر هه‌رێمی دۆنباس شەڕی ئۆکرانیا دەکەن، جگه له‌وه سه‌رۆكی رووسیا ئه‌و كات رایگه‌یاند ئامانجی رووسیا “داماڵینی چەک و داماڵینی نازیی ئۆکرانیایە”.
رووسیا هێرشی ئاسمانی و لەشکرکێشی زەمینی بۆ سەر بەرەیەکی باکوور لە بێلاڕووسەوە بەرەو کیێڤ و بەرەیەکی باشوور لە کریماوە و بەرەیەکی رۆژهەڵاتی لە دۆنباسەوە بەرەو خارکێڤ دەستپێکرد، له به‌رامبه‌ردا ئۆکرانیا جگه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌ره‌كان، یاسای سەربازی سەپاند و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ رووسیادا پچڕاند و تا ئێستاش شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وامه.