ژمارەیەک شەقامی گشتی لە هەولێر رێکدەخرێنەوە
هەولێر
ژمارەیەک شەقامی گشتی رێکدەخرێنەوە
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، لەپێناو کەمکردنەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ هاوڵاتیان و شوفێران ژمارەیەک شەقامی گشتیی لە شاری هەولێر رێکدەخرێنەوە.
شارەوانیی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە 23.2.2026 بڵاویكردەوە، رێكخستنەوەی ژمارەیەك شەقام دەبێتە کارئاسانی بۆ پۆلیسی هاتوچۆ و هەروەها نەهێشتنی جەنجاڵی لەسەر رێگاکان .
وەك شارەوانی ئاماژەی پێداوە و وێنەكانی بڵاوكردووەتەوە، ئێستا كار لە بەردەم باڵەخانەی وەزارەتی تەندروستی لە شەقامی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر تا شەقامی باڵەخانەی پارێزگای هەولێر و سوڵتان موزەفەر دەكرێت و بە تەواوی رێکدەخرێتەوە و رێڕەو و شۆستەی تازەی بۆ دادەنرێت.