لیژنەکانی قایمقامیەتی هەولێر چەند شیرینیخانەیەکیان بەسەرکردەوە – وێنە؛ قایمقامیەتی هەولێر
لیژنەکان سەردانی شوێنەکانیان کردوون و لێیان رازی نین
چەند خاوەن شیرینیخانە و نانەواخانەیەک سەردانی قایمقامیەتی هەولێر بکەن
شۆڕش قادری
قایمقامیەتی هەولێر داوا لە خاوەنی چەند شیرینیخانە و نانەواخانەیەک دەکات سەردانیان بکەن.
ئەمڕۆ شەممە 21.2.2026 لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بازاڕ لە چوارچێوەی هەڵمەتی چاودێریكردنی بازاڕ و رێگەگرتن لە ساخکردنەوەی خۆراکی ماوه بەسەرچوو، 11 شوێنیان لە گەڕەکی خانزاد وەک (شیرینەمەنی، تورشیات، چێشتخانە، نانەواخانە، ماڕکێت) بەسەرکردەوە.
قایمقامیەتی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە چەند شوێنێک بێ کێشەبوون بەڵام پێویستە خاوەنی ئەم شوێنانەی خوارەوەی سەردانیان بکەن؛
1- شیرینەمەنی باوکی ئیڤان
2- نانەواخانەی سەربەرد
3- شیرینەمەنی حەمە پاقڵاوە
4- شیرینەمەنی جوانی عسل
لە مانگی رەمەزاندا خواستێکی زۆر لەسەر شیرینەمەنیەکان (پاقڵاوە) و تورشیات لە لایان هاوڵاتیانەوە زیاد دەبێت، بۆیە لیژنەکانی قایمقامیەت لە هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان بەبەردەوامی چاودێری بازاڕ دەکەن و دوکانداران و کاسبکاران بەسەردەکەنەوە.