مام حاجییەکی ناوبازاڕ
لەوەتی هاتوومەتە دەرەوە 250 دینارم پەیدا کردووە
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
پیاوێکی بە قەناعەت و بۆخوا سوڵحاو، بە زمانی بەڕۆژووە لە ناوبازاڕی سلێمانی سەرقاڵی فرۆشتنی لاعل و پێلاوە، ئەو دەڵێ، لەوەتی هاتووەتە دەرەوە بۆ کارکردن، یەک جووتی فرۆشتووە، ئەویش 250 دینار خێری تێدایە بۆ خۆی.
ئەو پیاوە بە قەناعەتە ناوی عەبدولڕەحمان عەلییە و کاسبکارە، گەرچی گلەیی و گاندەی بێ بازاڕیی دەکات، بەڵام شوکرانە بژێرە و رۆژووەکەشی لەگەڵ دەگرێ.
ئەم پیاوە خۆی و ئەندامانی خێزانەکەی هیچ موچەیەکیان نییە، وە دەڵێ، لە خانوویەکدا دەژین کە رووبەرەکەی تەنیا 60 مەترە، وا دوو و سێ ساڵە خوی یاوە بەو کارە و بە کوللە مەرگی ژیان دەکات.