نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە
پەیوەستە بە ئەمریکا
نرخى نەوت بە بەرزى مامەڵەى پێوە دەکرێت؛ لەبن 72 دۆلارە
964+
وریا فەتاح
نرخى نەوت بەردەوامە لە بەرز بوونەوە و نرخى هەر بەرمیلێک لەبن 72 دۆلارى مامەڵەى پێوە دەکرێت، ئەوەش لەبەرژەوەندى عێراق و ولاتانى هەناردکارى نەوتە.
ئهمڕۆ هەینى 21.2.2026 نرخی بهرمیلێك نهوتی برێنت به 71.76 دۆلار مامهڵهی پێوهكرا، ههروهها نرخی بهرمیلێك نهوتی خاوی تێكساس به 66.48 دۆلار مامهڵهی پێوه دەکرێت.
بەرزبوونەوەى نرخى نەوت بەشێکى پەیوەستە بە توندبوونەوەى گرژییەکانى تاران و واشنتۆن، هەروەها گەیشتنى كەشتی فڕۆكەهەڵگری گەورەی جێڕاڵد فۆرد بۆ كەناراوەكانی مەغریب.
هەروەها ئێوارەی دوێنێ دادگەی باڵای ئەمریکا بە زۆرینەى دەنگ، بڕیارێکی دژی دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دا و ئەو پێناسە گومرگییە گشتگیرانەی هەڵوەشاندەوە کە ساڵی رابردوو سەپاندبوونی کە ئەمەش دەبێتە هۆى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت و کانزا بەنرخەکان بە تایبەتیش زێڕ.