بەشێوەیەکى کاتى

دوای بەدواداچوونی 964؛ چاڵ و چۆڵییەکانی کەمەربەندی خەلیفان پڕ دەکرێنەوە

964+

ئاکام غەفور- خەلیفان

دوای ئەوەی شۆفێران لە رێگەی 964ـەوە دەنگی خۆیان گەیاندە لایەنە پەیوەندیدارەکان، تیمەکانی شارەوانی دەستیان کرد بە پینەوپەڕۆ و چاککردنی رێگای کەمەربەندی خەلیفان کە بەهۆی باران و بەفری ئەمساڵەوە زیانی زۆری بەرکەوتبوو.

ئەم رێگەیە تەنیا بۆ خەڵکی ناوچەکە نییە، بەڵکو رێگایەکی سەرەکی بازرگانی و گەشتیارییە کە سۆران و دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە هەولێری پایتەختەوە دەبەستێتەوە.

مەغدید ئەحمەد، قایمقامی خەلیفان بە 964ـی راگەیاند؛ بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی چاککردنی رێگاوبانی سۆران، پڕکردنەوەی چاڵەکان دەستیپێکردووە و هەر شوێنێک پێویست بکات قیرتاو دەکرێتەوە.

قایمقام ئاماژەی بەوەش کرد کە پڕۆژەی جووتسایدی رێگاکە هەموو رێکارەکانی تەواو بووە و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە کارەکانی دەکرێت، ئەمەش کۆتایی بە کێشەی جەنجاڵی بارهەڵگرەکان دەهێنێت.

پێشتر شۆفێرانی بارهەڵگر لە رێگەی 964ـەوە گڵەییان لە وێرانبوونی رێگاکە هەبوو، کە ببووە هۆی دروستبوونی مەترسی و تێکچوونی ئۆتۆمبێلەکانیان.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە رووداوێکى هاتوچۆدا منداڵێک گیانى لەدەستدا

لە رووداوێکى هاتوچۆدا منداڵێک گیانى لەدەستدا