قیبلەى خوێندکارانى ژاپۆن

لەسەر تەختە دار دەینووسن؛ نزای خوێندکارانی ژاپۆن بۆ نمرەی بەرز

964+

وریا فەتاح

لەگەڵ دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی چوونە زانکۆ، پەرستگای “یوشیما تێنمانگۆ” لە تۆکیۆ دەبێتە قیبلەنمای خوێندکارانی ژاپۆن، بەڵام ئەمجارە نەک بۆ خوێندن، بەڵکو بۆ نزا و نووسینی ئاواتەکان.

بەپێى نەریتەکە، خوێندکاران و دایک و باوکانیان، نزا و ئاواتەکانیان بۆ بەدەستهێنانی نمرەی بەرز و سەرکەوتن لە تاقیکردنەوەکان، لەسەر تەختەیەکی دارین دەنووسن و لە حەوشەی پەرستگاکە هەڵیدەواسن.

ئەم پەرستگایە لە تۆکیۆ بەوە ناسراوە کە تایبەتە بە “خوداوەندی زانیاری و فێربوون”، بۆیە لەم وەرزەدا لە هەموو کاتێک قەرەباڵغترە.

ژاپۆنییەکان ئەم کارە وەک جۆرێک لە وەفا و پاڵپشتی دەروونی بۆ خوێندکاران دەبینن، تاوەکو بە وزەیەکی پۆزەتیڤەوە بچنە ناو هۆڵەکانی تاقیکردنەوە.

ئەم دیمەنە ساڵانە لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی تاقیکردنەوەکان دووبارە دەبێتەوە و هەزاران تەختەی دارین بە دیوارەکانی پەرستگاکەوە دەبینرێن.

فۆتۆ: AFP

ژاپۆن رێچكه‌ى مێژووى سه‌ركردایه‌تى وڵاته‌كه‌ى گۆڕی...

ژاپۆن رێچكه‌ى مێژووى سه‌ركردایه‌تى وڵاته‌كه‌ى گۆڕی و ژنێكی كرده‌ سه‌رۆك وه‌زیران