20 پارچە چەکیش دەستیان بەسەرداگیرا
رووداوەکەى کەورگۆسک؛ لەسەر کوژرانى 6 کەس 5 کەس دەستگیرکران
وریا فەتاح
لەسەر رووداوە خوێناوییەکەى شەوى رابردووى ناحیەى کەورگۆس لە سنوورى پارێزگاى هەولێڕ کە تێیدا شەش کەس کوژران، ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان 5 تۆمەتباریان دەستگیرکرد.
بەپێی روونکردنەوەیەکی هاوبەشی پۆلیس و ئاسایشی هەولێر، رووداوەکە دوێنێ دووشەممە (30ی ئازاری 2026) لە ناحیەی کەورگۆسک، لەسەر کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی لە نێوان دوو بنەماڵەدا روویداوە و بەهۆیەوە شەش کەس کوژراون و 3 کەسى دیکەش، بریندار بوون.
ئەوەشخراوەتەڕوو کە دوای رووداوەکە، هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی هەولێر گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، توانیویانە 5 تۆمەتبار بە ناوەکانی (م. م. ع)، (ع. م. ع)، (م. م. م)، (د. ر. م) و (ش. ر. م) دەستگیر بکە و دەستبەسەر 20 جۆرە چەکى سووک و مامناوەندیشدا بگرن.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کراوەتەوە و ڕەوانەی دادگا کراون، ئێستاش لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.