سەمونخانەیەک لە هەولێر 150 هەزار سەمون دەبەخشێت
بە سکی برسی رۆژوو مەگرە و پارشێوان سەمون بە خۆڕایی بەرەوە بۆ ماڵ و منداڵەکەت
964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر
دەوترێت خێر و بەخشین بەڵگەی ئیمانداریە، خێرخوازێکیش لە هەولێر هەموو پارشێوێکی ئەم رەمەزانە پێنج هەزار سەمون بە خۆڕایی دەبەخشێت هاوڵاتیان تا بە برسێتی رۆژوو نەگرن و ماڵ و منداڵیان بە سکی تێر بنوون.
سامان شێخانی، ئەو خێرخوازەی هەستاوە بەم کارە بۆ 964 دەڵێت، لەماوەی ئەم مانگەدا 150 هەزار سەمون دەبەخشین، خاوەن سەمونخانەکەش لەگەڵمان بەشدارە و خەڵکی ئەو ناوچەیەش گەڕەکی سورچییان بەگشتی کەمدەرامەتی زۆر تێدایە.
یەکەم رۆژ هاتمە سەمونخانەکە پارەمدا بە سەمونەکە، دواتر وتیان بە خۆڕاییە، بەڕاستی ئەمە دەرەجە یەکە و دەستخۆشی لەو پیاوە خێرخوازە دەکەم، قسەی دڵی هاوڵاتیەک.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح