رۆڵى خەڵکى باشور بەرز دەنرخێنن
وەزعى رۆژئاوا باشە؛ هاوڵاتیان بۆ مایکى 964 قسە دەکەن
964+
سیروان خورشید – قامیشلۆ
دوای بێدەنگبوونی دەنگى شەڕ و راگەیاندنی ئاگربەست، قامیشلۆ جارێکی تر هەناسەی ئارامی هەڵدەکێشێتەوە. ئێستا شەقامەکانی شارەکە و دۆخی رۆژئاوای کوردستان بە گشتی بەرەو سەقامگیرییەکی دیار هەنگاو دەنێن.
مایکی 964 لە ناو جەرگەی شاری قامیشلۆ، راو بۆچوونی ژمارەیەک لە هاوڵاتییانی وەرگرت، دانیشتووانی شارەکە بە گەشبینییەوە دەڕواننە دۆخەکە و دەڵێن: “ئێستا دۆخەکە زۆر باشە و دۆخەکە بەرەو سەقامگیرى دەڕوات.”
جگە لە باسکرانی ئارامیی شارەکە، هاوڵاتییانی قامیشلۆ بە گەرمی باسی هەڵوێستی هاو نیشتمانییانیان لە باشووری کوردستان دەکەن. ئەوان پێزانین و سوپاسی تایبەتیان بۆ خەڵکی باشوور هەبوو، کە لە ڕۆژە سەختەکاندا وەک پشت و پەنا دەرکەوتن و ڕۆژئاوایان بە تەنیا جێ نەهێشت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح