چەند فیشەکێک لە شوێنی رووداوەکە هەیە

نوێترین زانیاری لە بارەی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەی نزیک پیرمەگروون

964+

دیلان محەمەدجەزا

پەیامنێری964  ئەم نیوەڕۆیە چووە شوێنی رووداوەکەی دوێنێی رێگای سلێمانی – پیرەمەگروون، کە ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە و گڕی گرت و لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان – ئێران گیانی بەخشی و یەکێکی دیکەشیان بریندار بوو.

تا ئێستا رووداوەکە مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و روون نەبووەتەوە چی بووە، هەرچەندە ئاسایشی سلێمانی دەڵێت رووداوێکی ئاسایی هاتوچۆ بووە و ئۆتۆمبێلەکە بەهۆی خێراییەوە گڕی گرتووە و تەقیوەتەوە.

بەڵام رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی کە چاودێریی بۆردومانی تورکیا و ئێران بۆ سنوور و ناوچەکانی کوردستان دەکات، دەڵێن، ئۆتۆمبێلەکە بە ئامانج گیراوە.

پەیامنێری 964 زانیاری ئەوەی گەیاند، کە شەوی رابردوو تا درەنگ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کراوە، هەروەها ئێستاش چەند فیشەکێک لە شوێنی رووداوەکەن هەن، کە دەگوترێت فیشەکی چەکی ئەو دوو پێشمەرگەیەیە، کە لە ناو ئۆتۆمبێلەکە بوون.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

چیرۆکی ئەو لاندگرۆزەرەی لە پیرەمەگروون ئاگرى گرت و تەق...

چیرۆکی ئەو لاندگرۆزەرەی لە پیرەمەگروون ئاگرى گرت و تەقییەوە